سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم: دەمانەوێ کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک چارەسەر بکرێن
مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکوومەت ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی هەموو پابەندییەکانی بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ى 4 ى 2021 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئه‌نجامدا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێی ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پرسی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیداڕاڵی عێراق و پەسەندکردنی بودجە و چه‌ند خاڵێكی دیكه كرد .
لە وەڵامی پرسیاری په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن لەبارەی کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایگه‌یاند: دەمانەوێ کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک چارەسەر بکرێن.
گوتیشی: چونكە چەندین داواكاریی ڕاستەوخۆش بە من گەیشتووە، لەگەڵ پارێزگاریش قسە كراوە، بابەتەكە چۆنیەتیی دابینكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەیە كە پێویستە حكوومەت دابینی بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئەمە پڕۆژەیەكی پێشینەیە و ئاڵوگۆڕی و دەستكاریی زۆری زەوییەكان كراوە، بۆ ئەوەی كەس زیانی بەر نەكەوێت، داوام كردووە چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە تاوەكوو خەڵكەكە بتوانن سوودمەند بن لەو زەوییانەی کە پێشتر پێیان دراوە.