له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ڕیاڵ مەدرید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لیڤه‌رپول تۆماركرد


لە یاری چوونی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری لیڤەرپوڵی کرد.

یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ڕیاڵ مه‌درید به‌كۆتاهات .
گۆله‌كانی ریال مه‌درید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  ڤینیسیۆس جۆنیۆر دوو گۆڵ و مارکۆ ئەسێنسیۆ لە خولەکەکانی 27 و 36 و 65 تۆماریان کرد، گۆله‌كه‌ی لیڤه‌رپولیس یاریزان محەمەد سەڵاح لە خولەکی 51  تۆماری كرد.
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ش له‌یاریگای  ئانفێڵدی تایبەت بە یانەی لیڤەرپوڵ به‌رێوه‌ده‌چێت.