نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 62 دۆلار و 80 سه‌نت

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 62 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 64 دۆلار و 81 سه‌نت و به‌ 62 دۆلار و 15 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 9:48دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 1،05 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 62 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به‌ 59 دۆلار و 37 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ره‌نگه‌ له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ خاوی برێنت له‌نێوان 63 دۆلار و 28 سه‌نت بۆ 64 دۆلار و 31 سه‌نت به‌رهه‌ڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 62 دۆلار و 25 سه‌نت بۆ 61 دۆلار و 22 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.​​​​​​​