وەزیری تەندروستی: ئه‌مڕۆ تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووه‌تە بەرزترین ئاست

وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات و دەڵێت: له رایدەگەیەنێت: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەیشتووه‌تە بەرزترین ئاست، هەزار و 45 تووشبوو، لەگەڵ 16 حاڵەتی مردن تومارکراوە.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 5/4/2021، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "لە 24 کاتژمێری  ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەیشتووه‌تە بەرزترین ئاست هەزار و 45 تووشبوو، لەگەڵ 16 حاڵەتی مردن تۆمارکراوە".

ڕوونیشیکردەوە ئەوەش بەرزترین ئاستی تووشبوونه لەمساڵدا تۆمارکرابێت، گوتیشی : لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10043 پشکنین کراوە 1045 تووشبوو، لەگەڵ 407 چاکبوونەوە و 16 مردن تۆمارکراوە".

وەزیری تەندروستی هۆشداری دەدات و دەڵێت:" ئەگەر رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا بەم شێوەیە بەردەوامبێت، ئەوا قەدەغەی هاتوچۆ لە کارە لەپێشینەکانمان دەبێت". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ نیگەرانن  پابەندبوون وەکو پێویست نیه.