دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی كه‌مكرایه‌وه‌

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی بکاتە 4 رۆژ لەهەفتەیەکدا و بڕیارەکەش لەئه‌مرۆ یەکشەممەوە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

گەنجینەی دووی سلێمانی لەنوسراوێکدا بڵاویکردەوەته‌وه‌: لەسەر بڕیاری  وەزارەتی دارایی و بە فەرمانی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری ئاگاداری کراون کە دەوامی فەرمانبەران دەبێت بە چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.

راشیده‌گه‌یه‌نن، ئەم گشتاندنە لە ڕێکەوتی 4ی 4ی 2021ەوە جێبەجێدەکرێت.