باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك شڤان په‌روه‌ر
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتانمان بیست، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی برای خوالێخۆشبووتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین له‌م كۆسته‌دا دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی برای خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
4ـى 4ـى 2021