به‌ ڤیدیۆ.. هێڵی له‌ڤ دوێتێكی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی عێراقی محه‌مه‌د سالم بڵاوكرده‌وه‌

هێڵی كاره‌ نوێكه‌ی به‌ "بۆمب" ناو‌زه‌ند كردووه‌

گۆرانیبێژ هێڵی له‌ڤ نوێترین كاری هونه‌ریی ، كه‌ دوێتێكه‌ له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی عێراقی محه‌مه‌د سالم به‌ناوی (مشتاكلك)  بڵاوكرده‌وه‌.

هێڵی له‌ هه‌ژماره‌كانی خۆی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاره‌ نوێكه‌ی به‌ "بۆمب" ناو‌زه‌ند كردووه‌.

گۆرانی (مشتاكلك ) تێكسته‌كه‌ی موحه‌مه‌د جبووری نووسیوه‌ ، ئاوازه‌كه‌شی له‌لایه‌ن سه‌یف عامر ئاماده‌كراوه‌ ، عه‌لی ره‌مه‌زان كاری ماسترینگی بۆ كردووه‌ و عوسمان عه‌بود كاری مێكس و دابه‌شكردنی موزیكی بۆ كردووه‌.

هێلی جگه‌ له‌م كاره‌ی پێشتر ئه‌وه‌ی خستبووه‌ روو، سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێكی تری هونه‌رییه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ره‌مه‌زان كه‌ گۆرانیبێژێكی میسرییه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.