ڤیدیۆ.. پیاوێك به‌هۆی ڕاگرتنی هه‌ناسه‌ی له‌ژێر ئاودا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد
1/4/2021 - 10:40
هاووڵاتییه‌كی كرواتی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا ، له راگرتنی هه‌ناسه له ژێر ئاودا كاتێ توانی بۆ ماوه‌ی 24 خولهك و 33 چركه له‌ژێر ئاودا بمێنێته‌وه.
ئه‌م پیاوه ناوی (بودیمیر بودای)-ه ته‌مه‌نی 54 ساڵه،له یه‌كێك له مه‌له‌وانگه‌كانی شاری سیساكی وڵاتی كرواتیا، به ئاماده‌بوونی تیمێكی پزیشكی ، له‌به‌رچاوی چه‌ندین میدیاكار، توانی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ تۆمار بكات .
له ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ، بودیمێری چه‌ندین راهێنان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئۆكسجین ده‌كات ، هه‌وڵی وه‌رگرتنی ئۆكسجینی زۆرتر بۆ نێو سییه‌كانی ده‌دات.
شایانی باسه ئه‌م گرته ڤیدیۆییه، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆرترین كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه ده‌ستی خۆشی له‌م كاره‌ی بودیمێری ده‌كه‌ن .
ژێده‌ر- اخبار الیوم