ڕوونکردنەوەیه‌ک له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن بە هاوڵاتییان بە ڕێگەی (دلیڤەری) لە ٢٤ کاتژمێری شه‌وو ڕۆژدا ڕێگەپێدراو دەبێت.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: سەرجەم چێشتخانە و کۆمپانیاکانی تایبەت بە گەیاندنی خواردنی خێرای (دلیڤەری) لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن بە هاوڵاتییان بە ڕێگەی (دلیڤەری) لە ٢٤ کاتژمێری شه‌وو ڕۆژدا ڕێگەپێدراو دەبێ.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر. ٢٠٢١/٤/١