نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 64 دۆلار و 51 سه‌نت

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا گه‌یشته‌ 64 دۆلار و 51سه‌نت.

رۆژی سێشه‌ممه‌، نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ 65 دۆلار و 41 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 64 دۆلار و 17 سه‌نت ته‌واو كرد.

كاتژمێر 9:11ی به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كان به‌ڕێژه‌ی 0،51 هه‌ڵكشانیان به‌خۆوه‌بینی و به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌ 64 دۆلار و 51 سه‌نت فرۆشرا

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به‌ 60 دۆلار و 86 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

بڕیاره‌ سبه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (OPEC) و چه‌ند وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌، ده‌رباره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ مانگی ئایاردا كۆببنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان دروستكردووه‌.