نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 64 دۆلار و 82 سه‌نت

ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 9:42 خووله‌ك نرخی به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 64 دۆلار و 82 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ 61 دۆلار و 41 سه‌نت فرۆشرا.

شایانی باسه‌ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی خستنه‌وه‌ سه‌رئاوی كه‌شتیه‌ گیرخواردووه‌كه‌ی نۆكه‌ندی سویس و چاوه‌ڕوانی له‌ بڕیاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كی نیسانی ئۆپیك پڵاس، كاریگه‌رن له‌ سنوورداركردنی دابه‌زینی نرخی نه‌وت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی مه‌ترسی شه‌پۆلی نوێی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له‌ زۆر وڵاتدا به‌تایبه‌تی له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپادا رێكاری نوێ گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌و دۆخه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنیی كردووه‌ته‌ سه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی ئاستی داخوازی بازاڕ له‌سه‌ر نه‌وت كه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخه‌كه‌شی.