ئێران بڕی سه‌دوو دوازده‌ ملیۆن تۆن كاڵاو شمەكی هەناردەی دەرەوە كردووە

لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا عیراق بۆتە دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵاو بەرهەمەكانی ئێران و لەو ماوەیەشەدا بە بەهای زیاتر لە حه‌وت ملیار دۆلار شمەكی لێوە هاوردەكردووە.

لەو بارەیەشەوە مەهدی میر ئەشرەفی سەرۆكی فەرمانگەی گومرگی ئێران رایگەیاند: كە لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا ئێران بڕی سه‌دوو دوازده‌ ملیۆن تۆن كاڵاو شمەكی هەناردەی دەرەوە كردووە كە بەهاكەی سی و چوار ملیارو دووسه‌دوو په‌نجا و شه‌ش ملیۆن دۆلار بووە.

گوتیشی گرنگترینی ئەو بەرهەمە هەناردەكراوانەی ئێران بەنزین و غازی سروشتی و پۆلی ئس لین و پرۆپان و بەرهەمی فستق بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد چین لەو ماوەیەدا بۆتە یەكەمین كڕیارو هاوردەكاری بەرهەم و كاڵاكانی وڵاتەكەیان و تێكرا بە بەهای هه‌شت ملیار و نۆسه‌د ملیۆن دۆلار شمەكی ئێرانی هاوردەكردووە لەپاش ئەویش عیراق لەپلەی دووەمدا دێت و لەماوەی ئەو ساڵەدا بەهای هاوردەكراوەكانی گەیشتۆتە حه‌وت ملیارو سێسه‌د ملیۆن دۆلار و ئیماراتیش هاوردەكردنی كاڵای بە بەهای چوار ملیار و شه‌سه‌د ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمدا دێت.