به‌ ڤیدیۆ.. ئه‌گه‌ر دوو فیل ببێته‌ شه‌ڕیان چی رووده‌دات ؟

به‌ كارهێنه‌ره‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان ، گرته‌ ڤیدیۆییه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌  ده‌رده‌كه‌وێت ، دوو فیل له‌ كاتی نمایشی یاری سێرك به‌شه‌ڕ دێن.

رووداوه‌كه‌، له‌ شاری قازانی روسیا روویداوه‌ ، كاتێ  هه‌ردوو فیله‌كه‌ به‌شه‌ڕ دێن یه‌كێك له‌ فیله‌كان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی.

به‌وهۆیه‌وه‌ ئه‌و ته‌لبه‌نده‌ی كه‌له‌ نێوان شوێنی نمایش و بینه‌ران دانراوه‌ تێك ده‌چێت ، بۆیه‌ ئاماده‌بووان  تووشی ترس و دڵه‌راوكێ بوون ، به‌ناچاری و به‌په‌له‌و به‌راكردن له‌ رێره‌وه‌كان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ژێده‌ر- روسیا الیوم