كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگەیاند

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 9ى 3ى 2021، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌كانی پارێزگانی هه‌رێم، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شاره‌كان.

 

هه‌روه‌ها كه‌شناسی رایده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 20 پله‌ و دهۆک 17 پله‌ ، کەرکوک 23 پلەی سیلیزی دەبێت.

 

بۆ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش‌ هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە دەبێت، لە سلێمانی 19 پلە، دهۆک 16 پله‌ ،کەرکوکیش 23 پله‌ی سیلیزی‌ دەبێت.