لە رۆژی جیهانی ئافرةتان خاتوونێکی گەنجی خاوەن داهێنانی زانستی خه‌ڵات كرا

خاتوونێکی گەنجی خاوەن داهێنانی زانستی، لەلایەن وەزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەڵات کرا.


سۆما نیهاد، لە ماوەی ڕابردوودا لە پرۆژەیەک داهێنانێکی زانستی پێشکەشکرد کە بریتی بوو لە دروستکردن و ئەنجامدانی پرۆژەی خانووێکی پلاستیکی کشتوکاڵی، بۆ ئەم مەبەستە خەڵاتی یەکەمی روانگەی پێ بەخشرابوو.


ئەم ڕێزلێنان و بانگهێشتەی ئەمڕۆی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  هاوکاتە لەگەڵ هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ئافرةتان کە وەکو هەنگاوێکی دەستخۆشی و پێزانین لەو خاتوونە گەنجە بۆ  پرۆژەکانی پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵی رێکخرابوو

ktv