واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 دیاریكرا

بڕیاریدا رۆژی دووشەممەی داهاتوو، دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بخرێتە خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا پرسی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران کە رۆژی دووشەممە (15ی ئازاری 2021) بەڕێوەدەچێت، بە واژۆی 150 پەرلەمانتار سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.