سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رگری له‌ ئازادی ئایینی و فره‌یی ده‌كه‌ین كه چه‌ندین ساڵه‌ له‌ كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ردانی پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمی كوردستان، وامان لێده‌كات سوورترین له‌سه‌ر گرنگیدان به‌ هه‌ژار و چه‌وساوه‌ و لێقه‌وماوان.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌‌ پێشوازیم له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس كرد، په‌یامی پیرۆزی خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی هه‌ڵگرتووه‌، نوێژی ئه‌مڕۆی قه‌داسه‌تی پاپا له‌ هه‌ولێر، وامان لێده‌كات سوورتر بین له‌سه‌ر گرنگیدان به‌ هه‌ژار و چه‌وساوه‌ و لێقه‌وماوان.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌وه‌ستین بۆ به‌رگریكردن له‌ ئازادی ئایینی و فره‌یی، كه‌ چه‌ندین نه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌ له‌ كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، دیارترینیان پێشمه‌رگه‌ پاڵه‌وانه‌كان بوون كه‌ خاچیان گه‌ڕانده‌وه‌ سه‌ر كڵێسایه‌ك له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا.