په‌رله‌مان داوای دابه‌زینی نرخی دۆلار ده‌كات و وه‌زیری دارایی عێراقیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌

حه‌سه‌ن كه‌عبی،جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا له‌میانه‌ی دانیشتنی په‌رله‌ماندا گوتی: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاری كردۆته‌ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی عێراق و سه‌قامگیری ئابووری وڵات به‌گشتی.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتیشی: پێویسته‌ په‌رله‌مانتاران هه‌نگاوی جددی و به‌په‌له‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخی پێشووی دۆلار بگرنه‌به‌ر.

شایانی باسه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌دیدراێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵیی عێراق ریاگه‌یاند: نرخی دۆلار بڕیارێكی حكومییه‌ و په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م نرخه‌ی كه‌پێی گه‌یشتووین، دوای چه‌ند مانگێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆدا بووه‌.

وه‌زیری عێراق گوتیشی: ئه‌م نرخه‌ی ئێستای دۆلار زۆر گرنگه‌و ناكرێ رۆژانه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار