وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خشتەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردسنان خشته‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مشه‌و د. ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ڤاکسینی جۆری سینۆفاڕم (Sinopharm)ی چینی کە بەشێوەی بەخشین لەلایەن کۆماری چین بە بڕی پێنج هەزار ژەم بۆ هەرێمی کوردستان دابینکراوە دەتواندرێت بەکاربهێنرێت، په‌سندكراوه‌.

t