سبه‌ی به‌شێك له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت

سبه‌ی به‌شێك له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌عید عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ به‌سه‌ر جوتیارانی پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت دوو ملیار دیناره‌ و تایبه‌ت به‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ی جوتیارانی پاڕێزگای هه‌ولێر له‌ ڕۆژی یه‌كی حه‌فتی دووهه‌زارو بیست و سه‌دا په‌نجای ڕۆژی دووی حه‌فتی ساڵی دووهه‌زارو بیست، له‌ ژماره‌ پسوله‌ی هه‌زارو شه‌شسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش تاوه‌كو ژماره‌ هه‌زارو نۆسه‌د و هه‌شتاو شه‌ش.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ هاتنی شاسیته‌ی دارایی زیاتر له‌ ڕۆژانی تر دابه‌ش كردنی به‌سه‌ر جوتیاران به‌رده‌وام ده‌بێت‌ .