چاویلكه‌ ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبوون به‌كۆرۆنا

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه‌ چاویلكه‌ ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا به‌كارهێنانی چاویلكه‌ باشتره‌.

ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی ته‌لیگرافی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ژماره‌یه‌ك زانای هندی ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویلكه‌ به‌كارده‌هێنن زیاتر پارێزراوترن له‌تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌راورد به‌كه‌سانی دیكه‌.

ئه‌و زانایانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد له‌دۆخی 304 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆیان ده‌ركه‌وت له‌19% یان چاویلكه‌یان به‌كارهێناوه‌ و زانایان گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه‌ هه‌شت كاتژمێر چاویلكه‌ به‌كارده‌هێنن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متره‌ ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌متر ده‌ست له‌ده‌موچاو و چاویان ده‌ده‌ن به‌راورد به‌كه‌سانی دیكه‌.


سه‌رچاوه‌/ ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی