نرخى نەوت بەرزبوەوە


ئەمڕۆ دووشەممە  1 ى 3 ى 2021 ،  نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 34سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش تەکساس بە 62 دۆلار  و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرزبونەوەی نەوتی خاوی برێنت دوای ئەوە دێت ماوەی ساڵێكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەردەوام لە دابەزیندا بوو.
بەهۆی رێكاری وڵاتانیشەوە بەرانبەر ڤایرۆسەكە لە مانگی ئازاری ساڵی رابردو نرخی نەوت گەیشتە خوار 25 دۆلار، بەڵام لەئێستاداو دوای بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا تادێت نرخەكەی روو لە بەرزبونەوە دەكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز