دوای ئەوەی کە مشتومڕێک لەنێوان باڵیۆزانی ئێران و تورکیا لە عێراق دروستبوو لەبارەی دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆی عێراق، بالیۆزی ئێران له ئه‌نقه‌ره بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرا.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو بالیۆزی ئێران له به‌غدا ئیره‌ج مه‌سجێدی له باره‌ی پرسی شنگاله‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی توركیا به شنگاله‌وه نییه و توركیا بۆی نییه ده‌ستوه‌ردانی شنگال بكات و پێویسته توركیا له عێراق بكێشێته‌وه.
هه‌مان رۆژ بالیۆزی توركیا له به‌غدا فاتیح یڵدز له‌سه‌ر رێگه‌ی تویتێكه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، وه‌ڵامی ئیره‌ج مه‌سجێدی دابوویه‌وه و نووسیبووی، له باره‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراقه‌وه ئێران دوایین كه‌سه كه ده‌توانێت ئامۆژگاری توركیا بكات.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌دا رۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ ئیدانه كردنی قسه‌كانی ئیره‌ج مه‌سجێدی و گه‌یاندنی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی توركیا به لایه‌نی ئێرانی، بالیۆزی ئێرانی له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان له ئێران كردووه كه له شه‌رٍِی ( به گوته‌ی توركه‌كان) دژی تیرۆردا ئێران پشتیوانی توركیا بكات نه‌ك له‌دژی توركیا بوه‌ستێته‌وه.
ئا: ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.