مالیكی: خۆپیشاندانه‌كانی زیقار سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ راگه‌یاندنی هه‌رێم

ناوەندەكەی ناسرییە دەبێت

سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پێیوایه‌ ئه‌مه‌ی له‌ زیقار ده‌گووزه‌رێ ، سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ راگه‌یاندنی هه‌رێمێك كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی ناسرییه‌ ده‌بێت.

نوری مالیكی،سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: ئه‌مه‌ی له‌ زیقار ده‌گووزه‌رێ، سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ راگه‌یاندنی هه‌رێمێك كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی ناسرییه‌ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ پلانێكی ده‌ره‌كییه‌ و ده‌بێت خۆپیشانده‌ران زانیارییان له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌بێت و ئاگاداربن.

نوری مالیكی ده‌شڵێت: گه‌یشتووینه‌ته‌ قۆناغێك نه‌ ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز ماوه‌ ، نه‌ داواكاری خۆپیشانده‌رانیش جێبه‌جێده‌كرێ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار