2 فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه‌ی توركیا له‌كاتی ڕاوه‌ ماسیدا خنكان


كه‌ناڵی سی ئین ئینی توركی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ره‌ به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 27ی مانگی شوبات،  چوار فه‌رمانده‌ و به‌رپرسی هێزی جه‌ندرمه‌ی توركیا له‌ ناوچه‌ی چه‌ناققه‌له‌ له‌گه‌ڵ شامپۆنی ئۆفرۆدی ( لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل) كه‌نعان چارپشانتورك به‌ مه‌به‌ستی راوه‌ ماسی چوونه‌ نێو كه‌ناراوییه‌كانی دووڕگه‌ی گۆكچه‌ئادای سه‌ربه‌ چه‌ناققه‌له‌.
كه‌ناڵه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: دوای نزیكبوونه‌وه‌یان له‌ دووڕگه‌كه‌، به‌له‌مه‌كه‌ كه‌ به‌له‌می كه‌نعان چارپشانتورك بووه‌ نغرۆ بووه‌، به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌نعان چارپشانتورك گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ و دوو فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه‌یش بن ئاو كه‌وتوونه‌ و هێشتا ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌ و دوو فه‌رمانداری دیكه‌ی جه‌ندرمه‌یش توانیویانه‌ به‌ مه‌له‌وانی خۆیان رزگار بكه‌ن.
ئه‌رده‌لان گۆران