هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق خرانه‌ حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی فۆكی نیوزی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی .

فۆكس نیوز له‌سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كانییه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ جاڵه‌ته‌كه‌ بۆ چه‌ند رۆژێك ده‌خاێنێ و وه‌ك رێوشوێنێكی رۆتنییه‌ بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ ئێستا له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها فۆكس نیوز ده‌ڵێت: پاراستنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و له‌هه‌ره‌ پێشینه‌دایه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاساتی پاراستنی هێزه‌كانیش، كارێكی ژێرانه‌یه‌.

شایانی باسه‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی سوپای ئه‌مریكا به‌ فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ھێرشی ئاسمانیی كرده‌ سه‌ر ھه‌ندێك بنكه‌و باره‌گای كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی و كه‌تائیبی سه‌ید شوهه‌دای عێراقی له‌ ناوخاكی سوریا.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا  رایگه‌یاند،ھێرشه‌كه‌ له‌ وه‌ڵامی ھێرشه‌كانی ئه‌و میلیشیایانه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی  له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ھه‌ولێر و چه‌ند شوێنێكی تره‌ له‌ عێراق.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار