هونەرمەندی ناسراوی كوێت "مشاری ئەلبلام" بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا
26/2/2021 - 10:35
ئەمرۆ هونەرمەندی ناسراوی كوێت و عرەب مشاری ئەلبلام لە تەمەنی 48 ساڵیدا به نه‌خۆشی كۆرۆنا کۆچی دوای کرد.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماوه‌ی 4 رۆژ بوو له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕدابوو.
هونەرمەند مشاری ئەلبلام له‌ساڵی 1972 له كوێت له دایك بووه ، وەک ئەکتەر به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی و ته‌له‌فزیۆنی كردوه ده‌سپێكی له ساڵی 1991 بووه كاتێ بەشداری له شانۆگه‌ری (فری كوێت) كردوه .