Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 09:16

پله‌کانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوه‌.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی   ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی هه‌ینی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت:  ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17 پله‌ و دهۆک 19 پله‌ ، کەرکوک 22 پلەی سیلیزی دەبێت.

 كه‌شناسی هه‌ریمی كوردستان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌سبه‌ی هه‌ینی  لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 18 پلە، دهۆک 20 پله‌ ، کەرکوکیش 23 پله‌ دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.