مه‌سرور بارزانی: شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر ئاسانكاری زۆر ده‌كات بۆ بواری بازرگانی و هاتوچۆ

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی، به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر كرایه‌وه‌، كه‌ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی و گرنكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ بواری رێگاوبان.

لە‌ وتارێكدا سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ كابینه‌ی پێشوودا دانرابوو به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك و قه‌یرانی دارایی جێبه‌جێ نه‌كرا. 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیاكان.