سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر لە پەیامێکیدا نیگەرانی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نیشان دەدات و رایده‌گه‌ێنێت:  سه‌باره‌ت به‌ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، نیگەرانم لە دۆخی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
راشیده‌گه‌ێنێت:حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بارودۆخێک ببینێت کە تێیدا دەرفەت بە هەمووان بدات کە مافی دەنگدان و هەڵمەتی هەڵبژاردنیان پارێزراو بێت لە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و روون و پێشبڕکێداردا.