نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له مسته‌فا سه‌يد قادر ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/2/25 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى باوكيان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزيان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان ده‌ربڕى.

نێچيرڤان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به‌ به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. 

لاى خۆيه‌وه‌ مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى به‌ڕێزيان ده‌ربڕى.