تۆتنهام یه‌كه‌م پلیتی قۆناغی شازده‌ی خولی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا


 
یانەی تۆتنهام یەكەم ثلیتی قۆناغی شازدەی خولی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆپالیگی بەدەستهێنا، لە گەڕی هاتنی قۆناغی سی و دووی خولەكەدا، تۆتنهام بە چوار گۆڵی بێ‌ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر وۆڵفسبێرگێری نەمسایی میوانی دووبارەكردەوە.

 لە خولەكی یازدەدا، یاریزان دێلی ئالی گۆڵێكی بۆ تۆتنهام تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجادا، هێرشبەری بەڕازیلی كارلۆس ڤینیسیوز گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری بەدەستهێنا، پاشان گاریس بەیلی وێڵزی یانە لەندەنیەكەی لە خولەكی حەفتاوسێ‌ كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم.
 لە خولەكی هەشتاوسێش، كارلۆس ڤینیسیوز گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی سپێرزی تۆماركرد، بە كۆكردنەوەی ئەنجامی هەردوو گەڕی چوون و هاتنی قۆناغی سیی و دوو، تۆتنهام بە هەشت گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێش تیپە نەمساییەكە كەوت و وەك یەكەم یانە گەیشتە قۆناغی شازدەی یۆرۆپالیگ.