ڤیدیۆ.. گواستنه‌وه‌ی خانووه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر ببینه‌

  شایانی باسه‌ خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌  بڕی 400 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بوو

به‌ هه‌زاران هاوڵاتی له‌ سان فرانسیسكۆ له‌ ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌ ، بۆ بینینی گواستنه‌وه‌ی خانووه‌یه‌كی كۆن له‌ رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی تایبه‌ت.

ئه‌م خانووه‌ له‌ ناوچه‌ی فرانكلین له‌ سه‌ر شێوازی ئیتاڵی له‌ ساڵی 1880 دیزایین كراوه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕنكاری سه‌رده‌م و ماسته‌رپلانی شاری سان فرانسیسكۆ ، خانووه‌كه‌ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی درا.

ئه‌م خانووه‌ كه‌ دوو نهۆمه‌ و ناوی  "ڤیكتۆری"یه‌ ته‌مه‌نی 139 ساڵه‌،له‌ رێگه‌ی ره‌وره‌وه‌ی هایدرۆلیكیت له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی تایبه‌ت گواستراوه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی تر.له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ چه‌ندین دارودرختی سه‌رێگایه‌كه‌ بڕدڕان ، ئه‌و شه‌قامه‌ش رێوشیونێكی تایبه‌تی به‌ هاتووچۆ گرته‌ به‌ر  بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ به‌سه‌لامه‌تی بگاته‌ شوێنی مه‌به‌ست.

شایانی باسه‌ خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌  بڕی 400 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی - كامران