Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 12:43

پارێزگاری هه‌ولێر: بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له‌سه‌د پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاماده‌یه‌ بۆ سنووری پارێزگای هه‌ولێر

کوردستان TV
#7
100%

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له‌سه‌د پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاماده‌یه‌ بۆ هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر .

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پاڕێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌ و گرفته‌كانی كارگێری و ئیداری پارێزگاكان و پلانی حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و گوتیشی بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له‌سه‌د پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاماده‌یه‌ بۆ هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.