لە ئەمریکا ژمارەی مردن بە کۆرۆنا نیو ملیۆن كه‌سی تێپەڕ كرد

به‌پێی نوێترین ئامار ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا 500 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕ‌اند.

به‌پێی نوێترین ئاماری ڕ‌ێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشته‌ 512 هه‌زار و 590كه‌س و ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و شه‌ڕ‌ی ڤێتنام زیاتره‌.

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە وتارێکیدا لە کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە 22 ی شوبات خەمبار بوونی خۆی دەرببڕیت و ئاڵای ئه‌مه‌ریکا له سەر دام و دەزگا حكوومییه‌كان تا نیوە هێنراونه‌ته‌ خوارە.

بایدن لە قسەکانیدا گوتی: ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا زیاترە لە کۆی ژمارەی قوربانیانی ئەمەریکا لە جەنگی جیهانی یەک و جەنگی دووەمی جیهانی و جەنگی ڤێتنام .