وهزیری تهندروستی: ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە
23/2/2021 - 22:31
دكتۆر سامان بهرزنجی رایگهیاند: حاڵەتەکانی ئێستای کۆڕۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکە هاتووە.
دكتۆر سامان بهرزنجی وهزیری تهندروستی حكوومهتی ههرێم رایگهیاند: حاڵەتەکانی ئێستای کۆڕۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنان.
گوتیشی: هەمان ڕێکارەکانی چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی تووشبوو. پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر ببینێت نەوەک خۆی دوابخات.
ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە. کەسوکار و نزیکانی تووشبووی کۆڕۆنا پێویستە پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەڕەنتن بکەن تا کەسانی تر تووش نەکەن.