مستەفا کازمی: توانیمان قۆناغە سەختەكه‌ تێپەڕێنین

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند: نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی کێشەکان .
 
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: دەزگا ئەمنییەکان دەگەنە تاوانباران و دەیانخەنە بەردەم رای گشتی.

مستەفا کازمی گوتی: هێرشە مووشەکییەکانیش هەوڵێکن بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتنەکانی حکومەتدا.

مستەفا كازمی گوتی: یەدەگی دراوی بیانی كە پێشتر هەڕەشەی داڕوخانی لەسەربوو، ئێستا بەرەو باشی دەچێت و تا كۆتایی ئەم مانگە یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی، بەنزیكەی چوار ملیار دۆلار زیاد دەبێت.

راشیگەیاند، هەندێ نەفس نزم چاوەڕوان بوون لەمانگەكانی ده‌  و یازده‌ی ساڵی رابردوو، دۆخی ئابووری عیراق بە تەواوەتی هەرەس بهێنێت، بەڵام بەهۆی گرتنبەری رێوشوێنە ئابوورییەكان، توانیمان قۆناغە سەختەكه‌ تێپەڕێنین.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک وەزیران جه‌ختی كرده‌وه‌ بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کار دەکەن، بۆ چالاککردنەوەی ئابووری عێراق و پشیتوانیکردنی کەرتی تایبەت و دەستبەرکردنی هەلی کاری زیاتر .