له‌ عێراق زیاتر له‌ چوار هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا تۆماركرا

ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 23-2-2021  لەعیراق ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا ڕوو لە هەڵكشانی زیاتر دەكات و ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا 4181 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووه‌، 2592 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندوه‌.

16 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوەو ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات گه‌یشته‌ 13311 كه‌س .