ته‌حسین خه‌فاجی : گرووپه‌ له‌ یاسا ده‌رچووه‌كان هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزیان ئه‌نجامداوه‌

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئاشكرایكرد ھێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا، له‌لایه‌ن "ھێزه‌ له‌ یاسا ده‌رچووه‌كان" ئه‌نجامدراوه‌.

ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كان، ، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی فه‌رمیی ھه‌واڵی عێراق رایگه‌یاند: "ھێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌لایه‌ن گرووپه‌ له‌ یاسا ده‌رچووه‌كان ئه‌نجامدراوه‌".

لای خۆیه‌وه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی عێراق له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو كه‌ به‌ دوو مووشه‌ك ھێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و رووداوه‌كه‌ ھیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.