به‌ ڤیدیۆ.. له‌په‌خشی ڕاسته‌وخۆ دزی لێده‌كرێت

له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆ په‌یامنێری ته‌له‌ فزیۆنی ئیكوادۆر،له‌ كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك ، دزی لێده‌كرێت.

په‌یامنێری وه‌رزشی "دییگۆ ئوردینۆلا" له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك ، له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای شاری "گوایاكیل"  تووشی شۆك بوو ،كاتێ دزێك به‌ ده‌مانچه‌ هه‌ره‌شه‌ی لێكرد و داوای مۆبایله‌كه‌ی كرد.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت دزه‌كه‌ به‌ده‌مامكێك ده‌موو چاوی خۆی داپۆشیوه‌ ، به‌ ده‌مانچه‌كه‌ی هه‌ره‌شه‌ له‌ په‌یامنێره‌كه‌ ده‌كات داوی مۆبایله‌كه‌ی ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ له‌ په‌یامنێره‌كه‌ وه‌رده‌گرێت ، له‌رێگه‌ی ماتۆرسیكلێك كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرد هه‌ڵادێت.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی - كامران