پۆلیسی هه‌ولێر: هاككەرێكی فەیسبووك قۆڵبەست كرا

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك (42) ئەكاونتی هاك كردبوون.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی راپەڕین، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ح.ف.ف) تەمەن (19 ساڵ) قۆڵبەست كرد، كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك (42) ئەكاونتی هاك كردبوون.

تۆمەتباری ناوبراو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (2)ی مۆبایل، راگیرا.