جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق مژده‌یه‌ك به‌جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات


كه‌مێك پێش ئێستا، د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌: نیوەی پارەی جووتیاران  هه‌نارده‌كرا و هەر جووتیارێک 50% ی پارەی خۆی وەردەگرێت.

دوای هه‌وڵه‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق  له‌ناردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵه‌كانی 2014 ، 2015 ، 2016 ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌رابردوو چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌رێوه‌چوو ،  ئه‌مرۆش حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ  بڕیاریدا به‌خه‌رج كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم .