وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سعودیه گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی هاوتا سعوودیهكهی گه‌یشته ئه‌و وڵاته.
له‌مباره‌وه ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی فه‌یسه‌ل بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه بووه و ئه‌مڕۆ دووشه‌مه گه‌یشتووه‌ته ریازی پایته‌خت.
ئاشكراشی كرد، له‌و سه‌ردانه‌دا، هەردوولا چاو بەگرنگترین پەرەسەندنەکانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکاندا ده‌خشێننه‌وه و هەماهەنگی باڵای نێوان هەردوو وڵات ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
هەروەها چەند ڕێگایەک بۆ پێشخستنی بۆ تەواوکردنی کاراکردنی ئەو یادداشتنامه لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان بەغداو ڕیازدا ئیمزاکراوە تاوتوێ ده‌كه‌ن .
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سعودیە هه‌روه‌ها باس لەگرنگی پشتبەستن بەهەوڵی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامیی ناوچه‌كه دەکەن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی فوئاد حوسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كاتێكدایه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه، به‌سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراو، عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵاێ ناوخۆ و سه‌ربازی گه‌یشته سعوودیه له‌گه‌ڵ عەبدولعەزیز بن سعوود بن نایف وەزیری ناوخۆی سعوودیە كۆبووه‌ته‌وه.