بە مووشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ به‌ سێ مووشه‌ك بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به‌غدا كرایه‌ ئامانج.

كه‌مێك پێش ئێستا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ سێ مووشەك لەناوچەی سەوزی بەغدا كەوتنە خوارەوە و مووشه‌ك به‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتووه‌، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ ناوچه‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وشه‌كه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكاش به‌ هه‌لیكۆپته‌ر به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌ ده‌سوورێنه‌وه‌.