ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ سعوودیه‌ ده‌كاته‌وه‌

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: بنكه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی له‌ سعوودیه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

كینیس ماكێنزی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی له‌ سعوودیه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ حاڵه‌تی مه‌ترسی و گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ڕووبه‌ڕووی ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌كانی تاران ببینه‌وه‌.

ماكێنزی ڕاشیگه‌یاند: ناما‌نه‌وێت هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دابخه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئاماده‌باشی بۆ گواستنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی تر بكه‌ین له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێك.

جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ ئه‌و كاره‌ پێویستی به‌ پلانی سه‌ربازی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كان ئاماده‌ییان بۆ به‌ ئامانجگرتنی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ هه‌بێت.

ماكێنزی له‌مانگی رابردوو سه‌ردانی سعودیه‌ی كرد به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ وه‌ك بنكه‌یه‌كی یه‌ده‌گ له‌كاتی ته‌شه‌نه‌كردنی گرژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران.

پێشتریش ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو پلانی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی فڕۆكه‌وانی له‌ بیابانی ڕۆژئاوای سعوودیه‌ هه‌یه‌ كه‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌شه‌ی پێده‌دات له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌روه‌ها له‌ مانگه‌كانی ڕابردوودا مووشه‌كی بی په‌نجا و دووی دوورمه‌ودای بۆ ناوچه‌كه‌ ڕه‌وانه‌كردبوو به‌م هه‌نگاوه‌ش نیشانیدانی كه‌ هێز به‌رامبه‌ر به‌ ئێران به‌كارده‌هێنێت ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێك بكاته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌.