وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوەیەک لەبارەی مووچەی لیوا هاوبەشەکان بڵاودەکاتەوە

ئه‌م مانگه‌، لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سێ مووچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن.

میران به‌كر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە رایگه‌یاند: لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مانگە سێ مووچە بە یەکەوە وەردەگرن، کێشەی مووچەی لیوای 12ی پیادەش چارەسەر کراو، لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین مووچە وەردەگرن.