لاتسیۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سامپدۆریا تۆماركرد


یانه‌ی لاتسیۆ سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌فته‌ی بیستوسێیه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێناو به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی سامپدۆریای میوانی برده‌وه.
 یارییه‌كه‌ له‌ یاریگای ئۆلۆمپیكۆ له‌ ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی لاتسیۆ له‌ هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له‌ یه‌كێك له‌ هێرشه‌كان و له‌ خوله‌كی بیست وچوار ناوه‌ڕاستكاری ئیسپانی لیوس ئه‌لبێرتۆ گۆڵێكی بۆ لاتسیۆ تۆماركردو میوانداره‌كانی پێشخست.
 دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی و لاتسیۆ به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی له‌ یاریه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا.
 به‌م بردنه‌وه‌ش لاتسیۆ به‌ شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ چلوسێ خاڵ، سامپدۆریاش به‌ سیی خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه‌ .