له‌ فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تیی شێوه‌كارێكی كورد پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست ده‌هێنا

‌ له‌ مه‌سكۆ له‌ فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تیی ، شێوه‌كارێكی كورد به‌ ناوی( نۆڕیك موسۆیان)  پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست هێنا ، كاتێ  به‌ چوار تابلۆ، به‌شداری كرد، كه‌ بریتیی بوون له‌( تابلۆی ژیری كورد، تابلۆی رۆحی كورد، باخچه‌، توخمی ئاو ).‌

ئه‌م فیستڤاڵه‌ ،به‌ ناوی ABSTRACTUM - Abstraction Festival  له‌ رۆژانی (9 – 14ـی شوبات) له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، به‌رێوه‌ چوو كه‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی روسی و بیانی به‌شداربوون.

 شایانی باسه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ھه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رھه‌مه‌كانی فێستیڤاڵه‌وه‌، تابلۆی "ژیری كورد" كه‌ پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی كورده‌، به‌جامه‌نه‌ و جله‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانییه‌وه‌، پله‌ و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه‌ی به‌ده‌ست ھێنا.