د. ئارام باڵه‌ته‌یی په‌رله‌مانتار و گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق كۆچی دوایی كرد

به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 17 ى 2ى 2021 ، د. ئارام ناجی باڵه‌ته‌یی په‌رله‌مانتار و  گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق، دوای سێ مانگ ململانێی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا و مانەوەی لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد ، ئه‌مرۆ له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری دهۆك به‌م په‌تایه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

 هاوکات ماوەیەک بەر لەئێستا باوکی د.ئارام باڵەتی بەهۆی نەخۆش کەوتنی کوڕەکەی و بێ هۆش بوونی بۆ ماوەیەکی درێژخایه‌ن، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

د. ئارام ناجی باڵەتەیی لە 1979/10/03 لە دهۆک لەدایکبووە، خێزاندارە و دوو منداڵی هەن. ساڵی 2017 بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرتووە و لە زانکۆی نەورۆزی دهۆک مامۆستا بووە. ساڵی 2018 لە فراکسیۆنی پارتی بووەتە ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق.