به‌ ڤیدیۆ.. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی ستراتیجیی ئه‌مریكی "B-1 Lancer"

به‌ چوار بزوێنه‌ر كار ده‌كات

فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی ستراتیجیی "B-1 Lancer"ی دوورمه‌ودا ته‌نها له‌لایه‌ن هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ به‌كاردێت.

پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌م بۆمبهاوێژه‌ له‌ ساڵی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی پێ كرد، ئه‌و كات ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێویستی به‌ فڕۆكه‌یه‌كی له‌ ده‌نگ خێراتر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیگۆڕێته‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی جۆری "B-52" له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو.

یه‌كه‌م نموونه‌ له‌م بۆمبهاویژه‌ له‌ ساڵی 1974 فڕی و خێراییه‌كه‌ی 2 ماك ده‌بوو، به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌ به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ راگیرا، له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا رۆناڵد ریگان به‌ به‌هێزی گه‌ڕایه‌وه‌ و "b-1b"ی دڕنده‌ی دروست كرد.

بۆمبهاوێژی B-1 له‌سه‌ر دوو نموونه‌ی سه‌ره‌كیی دروستكران:

نموونه‌ی یه‌كه‌م پێی ده‌گوترا: B-1A له‌نێوان ساڵانی 1973- 1974 به‌رهه‌م هێنرا و ته‌نها 4 بۆمبهاوێژ له‌مجۆره‌ دروست كرا و پڕۆژه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌ ساڵی 1977 راگیرا.

نموونه‌ی دووه‌م جۆری B-1B بوو كه‌ له‌نێوان ساڵانی 1983- 1988 به‌رهه‌م هێنرا و 100 جۆر له‌م بۆمبهاوێژه‌ دروست كرا و هه‌مان جۆره‌ كه‌ تا ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ به‌كاردێت.

بۆمبهاوێژی ستراتیجیی B-1 له‌لایه‌ن كۆمپانیای "رۆكوێڵ"ه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌، به‌ چوار بزوێنه‌ر كار ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئیلكتریك جه‌نه‌ڕاڵ به‌رهه‌مهێنراوه‌.

تیمی فڕۆكه‌كه‌ پێك دێت له‌ چوار ئه‌فسه‌ر، ده‌توانێت 57,7 تۆن له‌ ته‌قه‌مه‌نی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌ڵبگرێت، درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 44.40 مه‌تر و پانی نێوان باڵه‌كانی 44 مه‌تر و به‌رزییه‌كه‌ی 10.24 مه‌تر.

ده‌توانێت بگاته‌ به‌رزیی نێوان 15بۆ 18 هه‌زار مه‌تر و ده‌توانێت بگاته‌ خێرایی 1530 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، ئه‌وپه‌ڕی مه‌ودای فڕینی ده‌گاته‌ 9400 كیلۆمه‌تر و نرخه‌كه‌ی 283 ملیۆن دۆلاره‌